چۆن ماكیاژی به‌یانیان ده‌كه‌ی
چۆن ماكیاژی به‌یانیان ده‌كه‌ی
چۆن ماكیاژی به‌یانیان ده‌كه‌ی
پێویسته به‌یانیان ماكیاژ به شێوازێكی ئاسان و له‌سه‌رخۆ بكرێ، به‌ڵام هه‌ندێ له ئافره‌تان به‌رانبه‌ر ئاوێنه كاتێكی زۆریان پێده‌چێت به‌جۆرێك ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنیان له كاره‌كه‌یان.
ده‌بێت ماكیاژی به‌یانیان به‌چه‌ند سیفاتێكی تایبه‌ت بكرێت و نابێت به‌شێوازیكی زۆر تۆخ و بێ بنه‌ما بكرێ، چونكه ده‌بێته هۆی تێكدانی شێوه‌ت به‌م چه‌ند هه‌نگاوانه ده‌توانی شێوازێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ویت به‌بێ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌شت دوابكه‌ویت:
چینێكی ته‌نك كرێم بده له ده‌موچاوت بۆ داپۆشینی چالاكییه‌كانی ده‌موچاو و عه‌یبه‌كانی و پێویسته كرێمه‌كه له ره‌نگی پێستت بێت و سپی تر ده‌رنه‌كه‌وێت، چونكه ده‌موچاو ناشرین ده‌رده‌كه‌وێت دواتر ره‌نگێكی پیازی بده له سه‌ر كوڵمه‌كانت تا سروشتی ده‌ركه‌ون و دووربكه‌وه‌ره‌وه له ره‌نگی قاوه‌یی و سوور و ره‌نگه تۆخه‌كان.
پاشان قه‌ڵه‌مێكی ره‌ش به سه‌روو یان خوارووی چاوتدا بێنه، نه‌كه‌ی پشتی چاوی زه‌ق به‌كاربێنیت وه‌ك سه‌وز و شین، ره‌نگێكی كاڵی بریقه‌دار بده له لێوه‌كانت تا سروشتی ده‌ركه‌ون و ماسكارای داخراو وه‌ك قاوه‌یی و ره‌ساسی و ره‌ش به‌كاربێنه كه بۆ خانمان گونجاوه و به دووربه له برژانی ده‌سكردی بۆ ماكیاژی به‌یانیان، با نینۆكه‌كانت ره‌نگیان داخراو نه‌بێت به ره‌نگیكی سروشتی ره‌نگیان بكه.

0 التعليقات:
إرسال تعليق