728x90 شفرة ادسنس

  • دوا هه‌واڵ

    الخميس، 3 سبتمبر 2015

    چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنانى شیلە فێرببه‌

    چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنانى شیلە فێرببە

    چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنانى شیلە فێرببە



    چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنانى شیلە فێرببە
    بەو پێیەى کە لابردنى موو بە گوێزان، مووەکان چڕ و بەهێز دەکات، بۆیە باشتر وایە بیر لە پەیڕەوکردنى شێواز و ڕێگاى دیکە بکەیتەوە، یەکێک لە ڕێگا هەرە باشەکانى لابردنى مووى زیادەى لەشیش، بەکارهێنانى شیلەیە.
    لێرەدا چۆنێتی دروستکردنى شیلە بە ئاسانى لە ماڵەوە و شێوازى بەکارهێنانەکەیت فێر دەکەین.
    پێکهاتەکان:
    * پەرداخێک شەکر
    * پیاڵەیەک ئاو
    * کەوچکێکی بچووک خوێ
    * سێ کەوچک ئاوى لیمۆ
    شێوازى دروستکردنى شیلە:
    هەموو پێکهاتەکان لە قاپێکدا بخەرە سەر ئاگرێکی کز و بەردەوامبە لە تێکدانى تێکەڵەکە تا دەکوڵێت و ڕەنگى دەبێت بە ئاڵتوونى.
    تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە لاببە و سینییەک یاخود بەلەمێکی گەورە کەمێک تەڕ بکە و تێکەڵە ڕۆبکەرە سەری، چونکە ئاوەکە ناهێڵێت شیلەکە بنووسێت بە سینی یاخود بەلەمەکەوە.
    دەىستەکانت تەڕ بکە و لێوارەکانى شیلەکە لوول بکە و بۆ ناوەڕاستی سینییەکەى ببە.
    پاشان شیلەکە بەدەستەکانت بشێلە، زوو زووش دەستەکانت تەڕ بکە بۆ ئەوەى گەرمی شیلەکە ئازاریان پێنەگەیەنێت.
    بەکارهێنانى شیلە بۆ لابردنى موو:
    * خۆت لەو هەڵانە بەدوور بگرە کە زۆرێک لە خانمان لە کاتى بەکارهێنانى شیلەدا دەیانکەن. واتا بەمشێوەیە شیلەکە بەکاربهێنە:
    * با ئەو شوێنەی دەتەوێت مووەکانى لاببەیت، بە تەواوەتى وشک بێت، پاشان شیلەکەى لەسەر دابنێ و بەباشی بینووسێنە بە پێستەکەوە.
    * دواتر شیلەکە بە خێرایی ڕابکێشە و لای ببە و چەند جارێک ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تا مووەکان لەناودەچن.
    * دەتوانیت هەر پاچەیەک لە شیلە چەند جارێک بۆ بەشەکانى دیکەى لەشت بەکاری بهێنیت، تا ئەو کاتەى نەرمی و هێزی پێکەوە لکانەکەى لەدەست دەدات.

    • كۆمێنته‌كانی سایته‌كه‌
    • كۆمێنته‌كانی فه‌یسبوك

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنانى شیلە فێرببه‌ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top