گرنگترین رێنماییەكان مهساجكردنی هاوسەران بۆ یەكتر
گرنگترین رێنماییەكان مهساجكردنی هاوسەران بۆ یەكتر
بەهۆی گرژبونی ماسولكەكانی لەشەوە، پێویستە ژن و مێردەكان بەردەوام مساج بۆ یەكتر بكەن، ئەویش لە رێگەی شیلانی چەند ئەندامێكی لەشی یەكترەوە، بۆ خاوكردنەوەی ئەندامەكانی جەستەی یەكتر و وەرگرتنی كاتێكی خۆش.
گرنگترین رێنماییەكان بۆ مساجكردن:
• هەڵبژاردنی بەشێك، پێویستە هاوسەران مەساج بۆ ئەو بەشەی جەستەی یەكتر بكەن، كە بەهۆی ئیش و كارەوە زیاتر توشی گرژی دەبێت.
• خۆشۆردنی پێشتر، باشترە پێش مەساجكردن خۆتان بشۆن، چونكە ئەو كاتە ئەندامەكانی جەستە زیاتر ئامادە دەبن بۆ مەساجكردنیان.
• بەكارهێنانی زەیت، باشترە لەسەر رێنمای پزیشك ئەو جۆرانەی زەیت بەكاربهێنرێت، كە بۆ مەساجكردن بەكاردەهێنرێن.
• بیرنەكردنەوەی، باشترە لە كاتی مەساجكردن یان مەساج بۆ كردندا تەنها بیرت لە مەساج بكەیتەوە و دوربكەوێتەوە لە كێشە و گرفتەكانی رۆژانەت.
• هەڵبژاردنی شوێنێك، باشترە ژن و مێردەكان پێش ئەوەی مساج بكەن، راوێژ بە یەكتر بكەن و لەسەر داوای یەكتر ئەندامەكانی جەستە بۆ مەساج هەڵبژێرن.
• وەرگرتنی كاتێكی خۆش، مەرج نیە مەساجكردنی هاوسەران تەنها وەك چارەسەربێت بۆ خاوكردنەوەی ئەندامانی جەستەی یەكتر، بەڵكو دەكرێت بۆ وەرگرتنی كاتێكی خۆش بێت، بەتایبەتی وەك سەرەتای دەستپێكردنی پەیوەندی سۆزداری.

0 التعليقات:
إرسال تعليق